خۆكوژی كچێكی تەمەن ١٧ ساڵ لەجوانڕۆ

16:28 - 16 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: كچێكی تەمەن ١٧ ساڵە لەجوانڕۆ دوای تێپەڕینی یەك حەفتە لە هەوڵی خۆكوژییەكەی، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٦ی بانەمەڕ كچێكی كورد بەناوی \"شلێر وەیسی\" كچی بەهڵووڵ لەئەنجامی ئاگردانی جەستەی خۆی گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری كەسانی ئاگادارەوە هۆكاری خۆسووتاندنی \"شلێر\"‌ی \" كێشە و دەمەقاڵە لەگەڵ باوكی\" راگەیاندووە.

ئەو كچە بە هۆی سووتانی ٦٠%‌ی جەستەیەوە دوای یەك حەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

كێشەی ماڵی و نەبوونی بژێوی ژیان بە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژی لە قەڵەم ئەدرێن و ئاماری خۆکوژی رۆژ لەگەڵ رۆژ لە حاڵی پەرە سەندن ‌دایە.