خولێکی زمانی کوردی لە گوندەکانی بۆکان کۆتاییان پێ هات

10:48 - 12 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان، خولێکی ڕێنووسی کوردی کە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" بە وانەبێژیی "ناسر ناسریـ"ـیەوە بەڕێوە چووبوو، کۆتایی پێ هات.

لەو خولە تایبەتەدا، کۆمەڵێک لە هاونیشتمانیان لە گوندەکانی باخچە و قۆڵغەتەپە فێری خوێندن و نووسینی زمانەکەیان بوون.

هەروەها لە بەرەبەری نزیکوونەوەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، خوێندکارانی ئەم خولە بە بەدستەوەگرتنی دروشمەکانی تایبەت بە زمان، ڕێزیان لە زمانەکەیان گرت.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان"، ماوەی ٣ ساڵ لەوە پێش لەلایەن چەند کەسی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزەوە لە بۆکان دامەزرا و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات خاوەنی نوێنەرایەتییە.

ئەم خولانە لە بۆکان بە شێوەی خۆبەخشانە و بە خۆڕایی بەڕێوە دەچێت.