خۆسووتاندن گیانی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٠ ساڵی پیرانشاری ئەستاند

21:43 - 2 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە قوتابییەکی پۆلی چوارەمی سەرەتایی کە یەک مانگ پێش ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"سەفوورا سەعیدە\" تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی گوندی \"پەسوێ\"ی سەربە شاری پیرانشار ، بەهۆی فشاری بنەماڵە و مامۆستاکانی مەدرسەی سەبارەت بە فێربوونی باشتری وانەکان، نەوتی بەخۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ئەو کچە قوتابییەی پۆلی چواری سەرەتایی بەهۆی سووتانی لەڕادەبەدەرەوە پاش یەک مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، سەرەنجام رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ١ی بانەمەڕ لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.

هەر لەو پەیوەندییەدا و ٢ حەفتە پێش ئیستا قوتابییەکی دیکەی تەمەن ١٠ سال لە شاری ورمێ بە مەبەستی فشار خستنە سەر باوکی خۆی، کۆتایی بەژیانی خۆی هینابوو.