خۆسووتاندن لە کوردستان بەردەوام قوربانیی دەگرێت

20:44 - 22 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی لاو لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەڕە سەر بە پارێزگای کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ژنێکی لاو بە ناوی سەعادەت ڕەزایی کچی محەممەد لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە خەڵکی گوندی حەسەناوای شاری دیواندەڕیە و خاوەنی منداڵێکی یەک ساڵانە، کە بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە خۆی سووتاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادارلەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە کە؛ سەعادەت ڕەزایی بە هۆی سەختی سووتاویەکەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی خۆی لە دەست داوە.

چالاکانی مافی ژنان سەبارەت بە خۆسووتاندنی ژنان دەڵێن: ئاماری خۆسووتاندنی ژنان ڕوون نیە و هۆکاری خۆسووتاندن بۆ کێشەکانی وەک زۆریی حەشیمەت و پێکهاتە ناشیاوەکان، هەژاری ئابووری، بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان، داب و نەریت و باوەڕە هەڵەکان لە کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە.