خۆراکی ماوە بە سەر چوو ٧٣ هاووڵاتی ژەهراوی کرد

20:54 - 24 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی خواردنی خوارکی ماوە بە سەرچوو لە شایەکەدا لە شاری مەریوان، زیاتر لە ٧٠ هاووڵاتی ژەهراوی بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٢٢ی بانەمەڕ، بە هۆی خواردنی خۆراکی ماوە بە سەرچوو لە شایەکدا لە شاری مەریوان ٧٣ هاووڵاتیی ژەهراوی بوون.

بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەریوان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری مەریوان ٧٣ هاووڵاتیی بە هۆکاری نادیار ژەهراوی بوونه.

\"سایە محەممەدی\" ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە ئەو هاووڵاتییانە ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەست داوە و تەرمی ئەو ژنە بۆ توێکاری دەروونی ڕەوانە پزیشکی یاسایی ئەو شارە کراوە.

هاووڵاتییانی ژەهراوی بوو، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی دوو نەخۆشخانەی شاری مەریوان کرا بوون.
سەرچاوە خۆجێی‌یەکان باس لە ژەهراوی بوونی خۆراکی ئەو تالارە دەکەن.