خوێندکارێکی کورد وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هەڵبژێردرا

22:19 - 7 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: \"داوود جۆمەینی\" خوێندکاری قۆناغی دۆکتۆرای ڕشتەی \"جغرافیا و بەرنامەریزی روستایی\" لە زانستگەی ئیسفەهان وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هەڵبژێردرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارێکی کورد بە ناوی داوود جۆمەینی که لە زانستگەی ئیسفەهان سەرقاڵی خوێندنە وەک خوێندکاری نموونەی ٢٤ـەمین خولی فێستیڤاڵی خوێندکاری نموونە لە ئێراندا هەڵبژێردرا.

\"\"هەڵبژاردنی خوێندکاری نموونە بەپێی پێوەرەکانی وەک نێونجی نمرە، زانینی زمانێکی بیانی و چالاکی فەرهەنگی و لێکۆڵینەوە دیاری دەکرێت.

داوود جۆمەینی خەڵکی گوندی بەوراوا سەر بە شاری ڕوانسەرە کە ساڵی ١٣٦٥ت هەتاوی لە دایک بووە.

خوێندکارانی نموونە خەڵاتی وەک درێژەدان بە خوێندن بە بێ وەگرتنی تاقیکاری لە قۆناغەکانی باڵای خوێندن و دابین‌کردنی دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵاتیان پێشکەش دەکرێت.

جۆمەینی دوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە کە خەمخۆری پرسی خوێندن و لاوان بن چونکە جیا لە خوێندن و زانست هیچ پشتیوانەیەکی دیکەیان نیە.

زانستگەی ئیسفەهان خاوەنی ١٥ هەزار خوێندکاره.