خوێندکارێکی کورد بەهۆی گازگرتووییەوە لە تەورێز گیانی لەدەست دا

14:57 - 19 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی گازگرتوویەوە لە شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ خوێندکاریکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی \" م . ب\" تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە زانکۆی تەورێز سەرقاڵی خوێندن بوو، بەهۆی گازگرتوویەوە بووە قوربانی.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو خوێندکارە کوردە هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری دیکە ماڵێکیان بەکرێ گرتبوو و تێدا نێشتەجێ ببوون کە شەوی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ تووشی گازگرتووی هاتبوو کەلە ئەنجامدا ببووە هۆی گیان لەدەست دانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە بارودۆخی تەندروستیی ئەو خوێندکارانی دیکە روو لە باشییە و هیچ مەترسییەک بۆسەر گیانیان لە ئارادا نەماوە.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان و هەروەها ناستاندارد بوونی کەرسە گازییەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی چاوەدێری بەسەر کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئەو کەرسانەدا، ساڵانە دەیان هاووڵاتی لە وڵاتی ئێران دەبنە قوربانی.