خوێندکارێکی کورد، بە \"هەوڵدان بۆ رووخاندنی حکوومەتی ئێران\" تۆمەتبار کرا
14:51 - 17 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعات ئەندامانی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی شاری قوروەی بە مەبەستی رادەست کردنی کوڕە خوێندکارەکەیان خستووەتە ژێر زەخت و گوشارەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی مافی منداڵان و خوێندکاری زانکۆی باهونەر لە ئوستانی کرمان بەناوی \"سەلاحەدین نادری، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری قوروەوە هەڕەشەی لێکراوە.
ئەو لاوە کوردە لە ئەنجامی بانگهێشتکرانی بەردەوامی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرمان و تۆمەتبار کردن بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی نیزام، بە ناچاری روی لە تاران و پاشان کوردستان کردەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو خویندکارە کوردە، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی دۆخی خراپی سەلاح و بنەماڵەکەی، بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: گەڕانەوەی ئەو خوێندکارە بۆ زێدی خۆی، کە شاری قوروەیە، نەبووەتە هۆکاری ئەوەیکە ناوەندە ئەمنییەکان وازی لێ بینن، بەڵکوو ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە، ناوبراوی بانگهێشت کردووە.
سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، سەلاح نادری لەماوەی یەکساڵی رابردوودا، هیچ چەشنە چالاکییەکی سیاسی و پێچەوانەی یاسای نەبووەو تەنیا بە شێوەی دڵخوازانە لە بیاڤی منداڵانی کار و منداڵانی بەجێماو لە خوێندن چالاکی هەبووە.
سەلاحەدین نادری، خوێندکاری کارناسی باڵایەو سەرنووسەری مانگنامەی \"داهاتوو\"، ئەندامی شۆرای ناوەندیی رێکخراوە خەڵکییەکانی \"تەنین\"، \"سەرکەوت\" و \"ئەنجومەنی زانستی – فەرهەنگی زانکۆی پەیامنووری قوروە\" بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی مافی منداڵان و خوێندکاری زانکۆی باهونەر لە ئوستانی کرمان بەناوی \"سەلاحەدین نادری، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری قوروەوە هەڕەشەی لێکراوە.
ئەو لاوە کوردە لە ئەنجامی بانگهێشتکرانی بەردەوامی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرمان و تۆمەتبار کردن بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی نیزام، بە ناچاری روی لە تاران و پاشان کوردستان کردەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو خویندکارە کوردە، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی دۆخی خراپی سەلاح و بنەماڵەکەی، بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: گەڕانەوەی ئەو خوێندکارە بۆ زێدی خۆی، کە شاری قوروەیە، نەبووەتە هۆکاری ئەوەیکە ناوەندە ئەمنییەکان وازی لێ بینن، بەڵکوو ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە، ناوبراوی بانگهێشت کردووە.
سەلاحەدین نادری، سەرنووسەر و بەرپرسی ماڵپەڕی \"کودک نیوز\"
ئەو سەرچاوەیە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی لەوە کردووە، کە ئەو چالاکەی مافی منداڵان بەناچاری خۆی حەشار داوە و گوتیشی؛ مەئموورەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بنەماڵەی ئەو خوێندکارە کوردەیان خستووەتە ژێر فشارەوە، کە سەلاح هان بدەن کە شوێنی خۆ حەشاردانی ئاشکرا بکات و خۆی بە وەزارەتی ئیتلاعات بناسێنیت.سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، سەلاح نادری لەماوەی یەکساڵی رابردوودا، هیچ چەشنە چالاکییەکی سیاسی و پێچەوانەی یاسای نەبووەو تەنیا بە شێوەی دڵخوازانە لە بیاڤی منداڵانی کار و منداڵانی بەجێماو لە خوێندن چالاکی هەبووە.