خوێندکارێکی کورد بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا

21:43 - 26 رەشەمه 2719

دادگای ئینقلابی شاری خۆی، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ئازادی ئەو شارەی بە ناوی "جەبار دودکانلوو" کوڕی کاووس، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

ئەو خوێندکارە کوردە بە تۆمەتی "هەڵگرتنی چەند جێگای سوویچی ماشین کە بە ئاڵای کوردستان" نەخشێندرابوو بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەو خوێندکارە کوردە لەلایەن  هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵەکەی، چەند پا جێگای سوویچی ماشین کە بە ئاڵای کوردستان نەخشێندرابوو، دۆزیبووە.