خوێندکارێکی کرماشانی بۆ درێژەپێدان بەخوێندن رێگریی لێکرا
13:15 - 24 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی ئیتلاعات رێگری لە وەرگرتن و درێژە پێدان بە خوێندنی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان دەکات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خوێندکارێکی کورد قۆناغی دوکتورا بەناوی \"جەماڵ حوسێنی\"، لەلایەن بەشی وەرگرتنی مامۆستا و خوێندکاریی رێکخراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەوە وەرنەگیــرا.
جەماڵ حوسێنی پاش ١٠ مانگ لە دەستبەکاربوون لە بەشی توێژینەوەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی لەسەر کار دەرکرا و هەتا ئێستاش بەدواداچوون و ناڕەزایەتیی ناوبراو بۆ گەڕانەوە بۆسەر کارەکەی، هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتۆتەوە.
پێشتریش کەریم ئەرشەدەی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب قورئان و پەیڕەوی ئەحمەدی موفتیزادە لە شاری شنۆ، بەهۆی \"کار کردن لە نوسینگەیەکی تاکسی تەلەفۆنی\" لەلایەن حەراسەتی شارەوانیی \"شنۆ\"وە بانگهێشت و لێپرسینەوەی کرابوو، بۆیە ناوبراو بە ناچاری تاقە سەرچاوەی داهاتەکەی فرۆشتبوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ خوێندکارێکی کورد قۆناغی دوکتورا بەناوی \"جەماڵ حوسێنی\"، لەلایەن بەشی وەرگرتنی مامۆستا و خوێندکاریی رێکخراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەوە وەرنەگیــرا.
جەماڵ حوسێنی خوێندکاری قۆناغی دوکتورا لەلایەن بەشی وەرگرتنی مامۆستا و خوێندکاریی رێکخراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەوە وەرنەگیــرا
ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا سەبارەت بە ئەندامبوونی لە مەکتەب قورئان و لایەنگری کردن لە \"ئەحمەدی موفتیزادە\" لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵێنەوەی لێکرابوو.جەماڵ حوسێنی پاش ١٠ مانگ لە دەستبەکاربوون لە بەشی توێژینەوەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی لەسەر کار دەرکرا و هەتا ئێستاش بەدواداچوون و ناڕەزایەتیی ناوبراو بۆ گەڕانەوە بۆسەر کارەکەی، هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتۆتەوە.
کەریم ئەرشەدەی لەلایەن حەراسەتی شارەوانیی \"شنۆ\"وە بانگهێشت و لێپرسینەوەی کرابوو، بۆیە ناوبراو بە ناچاری تاقە سەرچاوەی داهاتەکەی فرۆشتبوو
سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ زیاتر لە ٧٠٠ مامۆستای زانکۆی ئوستانەکانی وەکوو کوردستان، ورمێ، رازیی کرماشان و ئیلام لە نامەیەکدا بۆ حەسن رۆحانی، وێڕای رەخنە گرتن لە دەستێوەردانی لێپرسراوی دەزگای بەرێوەبەریی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکاران و مامۆستا و هەروەها پێشێلکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان، داوای بەدواداچوون و هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانەیان کردبوو.پێشتریش کەریم ئەرشەدەی یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب قورئان و پەیڕەوی ئەحمەدی موفتیزادە لە شاری شنۆ، بەهۆی \"کار کردن لە نوسینگەیەکی تاکسی تەلەفۆنی\" لەلایەن حەراسەتی شارەوانیی \"شنۆ\"وە بانگهێشت و لێپرسینەوەی کرابوو، بۆیە ناوبراو بە ناچاری تاقە سەرچاوەی داهاتەکەی فرۆشتبوو.