خوێندکارێکی پاوەیی لە بەنداوی قشڵاخی سنەدا خنکا

16:39 - 1 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بە هۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن، لە بەنداوی قشڵاخی شاری سنەدا خنکا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، خوێندکارێکی کورد بە ناوی \"یاسر یووسفی\"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی یوونس خەڵکی گوندی \"دووریسان\"، سەر بە شاری پاوە، لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکا.

ئەو خوێندکارە لاوە خوێندکاری زانکۆی سنە بووە و ڕۆژی ڕابردوو، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیەکانی لە بەنداوی قشڵاخ مەلەی کردبوو، کە بە هۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن، خنکابوو.