خوێندکارێکی شنۆیی لە سنە دەسبەسەر کرا

10:42 - 19 رێبەندان 2719

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "موحسێن ئەحمەدزادە"، خەڵکی شنۆ، لە سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو خوێندکارە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو خوێندکارە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی لەبەر دەستدا نییە.