خوێندکارێکی روانسەری وەک لاوی نموونەی ئێران هەڵبژێردرا

13:17 - 7 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی روانسەر لەلایەن بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵی \"هەڵبژاردنی لاوی نموونە\"ی ئاستی زانکۆکانی وڵاتی ئێران هەڵبژێردرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژسنسی هەواڵدەریی کوردپا، \"رەستگار حوسێنی\" خوێندکاری دوکتورای فیزیۆلۆژیی وەرزشیی زانکۆی گیلان کە وەک خوێندکاری نموونەی ساڵی ١٣٩١ لە ئاستی ئێراندا هەڵبژێردرابوو، رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ وەک لاوی نموونەی نێو زانکۆکانی ئێران دەستنیشان کرا.

ماڵپەری \"روانسەر\" بڵاوی کردەوە، ئەو فیستیڤاڵە لەلایەن وەزارەتی \"علووم\"ـەوە بەڕێوەچوو، کە ئەو خوێندکارە کوردە لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانەوە خەڵات کراوە.

رەستگار حوسێنی سالی ١٣٦٦ی هەتاوی لە دایک بووە و هەنووکە دانیشتووی \"تازاوای سریاس\"ی سەربە شاری روانسەرە.

ئەو خوێندکارە کوردە ساڵی ١٣٨٤ هەتا ١٣٩٠ قۆناخەکانی کارناسیی راهێنانی لەش و زانستی وەرزشی، کارناسیی باڵای فیزیۆلۆژیی وەرزشی لە زانکۆی گیلان بڕیوە و ئێستا لەو زانکۆیەخێندکاری قۆناخی دوکتورای فیزیۆلۆژیی وەرزشییە.