خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆ لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرا

13:59 - 20 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ، \"ئەمیر حوسێن یووسفی\" کوڕی \"هاروون\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بۆ تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" گەڕاندەوە.

\"ئەمیر حوسێن یووسفی\"، خوێندکاری دەرچووی وێژەی عەرەبییە و پێشتریش لە لایەن پەروەردە و بارهێنان لە بژاردن (گزینش) بێبەری کرابوو.