خوێندکارێکی دواناوەندی، میداڵی زێری ئولەمپیادی بیرکاری بە دەست هێنا

20:18 - 21 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی دواناوەندی خەڵکی شاری ورمێ، لە کێبڕکێی جیهانی بیرکاری لە وڵاتی کورەی باشوور، توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بە دەست بهێنت.

زەهرا زاویە، لە کێبڕکێی جیهانی بیرکاری کە لە وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوەچوو، توانی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت و میداڵی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێبڕکێیە لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ لە وڵاتی کورەی باشوور بەڕێوەچوو و تیمی خوێندکارانی ئێران بە ٥٤ کچ و کوڕەوە بەشداریی ئەو کێىڕکێیانەیان کردبوو.

دەیەمین کێبڕکێی جیهانی بیرکاری Invitationa WMI - World Mathematics بە بەشداری ٢٠ وڵاتی جیهان لە ناوەندی زانکۆیی Yonsei هەڵکەوتوو لە شاری ئینچئۆنی کورەی باشوور بەڕیوەچوو ئەو کچە خوێندکارە میداڵی زێری ئەو کێبڕکێیەی بە دەست هێنا.