خوێندکارێکی تەمەن ٨٢ ساڵ لەشاری مەهاباد سەرقاڵی خوێندنە + وێنــە

13:37 - 21 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: پیرە پیاوێکی تەمەن ٨٢ ساڵەی کورد، بە تەمەن‌ترین خوێندکارە کە لە زانکۆی مەهاباد درێژە بە خوێندن ئەدات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بە تەمەن‌ترین خوێندکاری زانکۆکانی وڵاتی ئێران، بەناوی \"محەمەدکازم قازی‌موکری\" لە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەهاباد لە قۆناغی کارناسیی ماف، سەرقاڵی خوێندنە.

\"16736.jpg\"
کازم‌قازی موکری، تەمەن ٨٢ ساڵ بە تەمەن‌ترین خویندکاری ئێران
محەممەدکازم قازی موکری ساڵی ١٣٩١ چووەتە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی مەهاباد و پێشتریش دوو بڕوانامەی لە قۆناغی کارناسیی رشتەکانی فەلسەفە و ئیلاهیات، زانستی پەروەردە و پەروەردەی دەبیری بەدەست هێنابوو.

قازی‌موکری ساڵی ١٣١٠ی هەتاوی لە دایک بووە و ساڵی ١٣٥٣ لەلایەن ناحیەی ٢ی پەروەردەی تەورێزەوە خانەنشین کراوە و لەو ساڵەوە هەتا ساڵی ١٣٨٠ وەک بەرپرسی دەفتەری بەڵگە فەرمییەکانی مەهاباد کاری کردووە.

قازی موکری حەوت منداڵ، ١٣ نەوە و ١ نەتیجەی هەیە و ئامانجی خۆی لە درێژەدان بە خوێندن بۆ \"هیوادار بوون بە ژیان و ئۆگریی لەرادە بەدەر بە فێربوونی زانست و فێربوون\" گەڕاندۆتەوە و گەورەترین هیوایەتی خۆی بە دەست هێنانی بڕوانامەی دوکتورا لە قەڵەم داوە.
\"16738.jpg\"