٤ خوێندکاری کورد لەئاستی ئێراندا پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا

21:24 - 27 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارانی کورد لە تاقیکردنەوەکانی سەرتاسەریی ئێــراندا سەرکەوتنی بەرچاویان مسۆگـەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"موحسێن شێخی\" خوێندکاری رشتەی \"نقشە برداری\" هونەرستانی \"ئازادگان\"ی سەقز، ئەسعەد رۆحانی خوێندکار لە هونەرستانی \"تالەقانی\"ـی شاری سنە پەلەی یەکەمیان لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.

هەروەها \"محەمەمد نادری کروندان\" خوێندکاری رشتەی \" هەنگ داری\" لە هونەرستانی دێولان و \"پوریا شوکری\" خوێندکاری رشتەی کەرەسە کشتوکاڵی و وەرزێڕییەکانی هونەرستانی شاری \"دیواندەرە\" لە تاقیکردنەوەکانی سەرتاسەریی ئێراندا پلەی یەکەمیان مسۆگەر کرد.

بەشی راگەیاندنی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەو ٤ خوێندکارە کوردە کە لەو تاقیکردنەوانەدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، لە سەر ئاستی ١٩ ئوستانی ئێران بەشداری تاقیکردنەوەکان بوون.

هەروەها ماوەیەک پیش ئێستا \"پوویا مەجیدی\" خوێندکاری بانەیی لە رشتەی \"زانستی\" و لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا کە لەسەر بڕیاری رێکراوی تاقیکردنەوەکانی ئێران، سەرلە نوێ لە تاقیکردنەوەدا بەشداری پێ دەکرێتەوە.