٢ خوێندکاری کورد لە بەشی دوکتورادا شانازی نوێیان تۆمار کرد

15:11 - 30 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو خوێندکاری کورد لە شارەکانی پاوە و سەقز لە خوێندنی قوناغی دوکتورا پلەکانی نۆیەم و سێهەمیان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی تاقیکاری قۆناغی دوکتورا بۆ ساڵی ٩٦ی هەتاوی، دوو خوێندکاری کورد توانیان لە بەشەکانی خوێندنی خۆیاندا لە ئاستی ئێران پلەکانی سێهەم و نۆیەم مسۆگەر کرد.

\"\"کچێکی خوێندکاری سەقزی بە ناوی شەرمین قادرزادە لە بەشی دوکتورای ئابووری پلەی سێهەمی ئێرانی بە دەست هێنا.

ناوبراو، پێشتریش لە بەشی کارناسیدا پلەی دووهەمی ئێرانی بە دەست هێنابوو.

\"\"هەر لەو پەیوەندییەدا، ماکوان بەهرامی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە، لە تاقیکاری(ph.d) دوکتورای دەروونناسی ساڵی ٩٦ی هەتاوی پلەی نۆیەمی بۆ خۆی دەستبەسەر کرد.

ماکوان بەهرامی خەڵکی گوندی هانە گەرمڵەی شاری پاوەیە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستاش پڕۆفسۆرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم کەریمی دانیشتووی وڵاتی کانادا توانی بۆ یەکەم جار لە جیهاندا کامپیۆتێرێک ساز بکات کە هەک ناکرێت.