خوێندکارانی کورد لەزانكۆی زەنجان یادی ٢٦ ساڵەی کیمیایی بارانی كوردستانی كردەوە+وێنە
15:24 - 7 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: بیست و شەشەمین ساڵڤەگەڕی كارەساتی کیمیایی بارانی شارەكانی كوردستان و قوربانیانی ئەو كارەساتە، لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ كۆمەڵایەتیی \"ڤەژین\"ـەوە لە زانکۆی زەنجان یادی لێكرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٤ی رەشەمە خوێندكارانی زانكۆی زەنجان بە هاوكاری ئەنجومەنی ڤەژین كۆڕیادێكیان لە ساڵۆنی \"سوهرەوەری\" ئەو زانكۆیە بەڕێوە برد، کە تێیدا یاد و ناوی قوربانیانی کمیایی بارانی شارەكانی هەڵەبچە، نودشە، داڵاهۆ و سەردەشت بەرز راگیرا.
ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی ڤەژین لەلایەن خوێنكارانی كوردی زانكۆی زەنجانەوە دامەزراوە.
ماوەی ٢٦ ساڵ لەمەوبەر چەكی کیمیایی لە شەڕی نێوان دوو حكوومەتی ئێران عێراق دا بەكار هات و لەو شەڕەدا كەڵک لە گازی \"خەردەل\" و گازی \"وی.ئیكس\" وەرگیراو شاری هەڵەبچە ،مەریوان، بانە و گوندەكانی دەورووبەری، پیرانشار، نۆدشە، سەردەشت بەو چەکە کیمیاییانە بۆردومان کران.
لە كیمیابارانی شاری نۆدشەدا ١٠٤ كەس كوژران و ژمارەیەكی زۆریش لە دانیشتوان لەژێر كاریگەریی ماددە كیمییایییەكان بە توندی بریندار بوون، كە هەتا ئێستا ئەو ئاسەوارە لەسەر لەش و جەستەیان ماوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی شاری سەردەشت لەئەنجامی شەڕی نێوان حكوومەتی ئێران و عێراق كەوتە بەر پەلاماری هێرشی کیمیایی و دەستبەجێ زیاتر لە ١٥٠هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.
وێنە:حهسهن ناسری