خوێندکارانی کورد لە مەریوان، پیشانگەی وێنەییان بۆ یادی هەڵەبجە بەڕێوە برد+وینە/ بەیاننامە

20:06 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: پێشانگەی وێنەیی و یادکردنەوەی هەڵەبجە لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان و لەلایەن خوێندکارانی ئەو زانکۆیەوە بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ٢٧ەمین ساڵیدای کیمیابارنکردنی هەڵەبجە، خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان پیشانگەیەکی وێنەییان لە دیمەنەکانی ئەو کارەساتە بەڕێوە برد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەرویان رایگەیاند: پیشانگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان و دواتر بە داگرساندنی مۆم دەستی پێکرد.

دواتر خوێندکارانی ئەو زانکۆیە، بەیاننامە و نووسراوەیەکیش بڵاو کردەوە، و تیایدا چەندین داواکارییان روو لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، نێوخۆی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق خستۆتەڕوو:

دەقی بەیاننامەی خویندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان بەم چەشنەیە:

به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه‌بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کوردی هێمای هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌٢٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له‌کاتێکدا که‌خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌به‌ره‌و پیری نه‌ورۆز ده‌ڕۆشتن و خۆیان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ئاماده‌ده‌کرد، ڕژیمی دیکتاتۆری به‌عس له‌ده‌وروبه‌ری کاتژمێر١١و ٤٨ خوله‌کی ئه‌م رۆژه‌دا، ئه‌م شاره‌ی به‌چه‌کی کیمیایی بۆمباران کرد که‌تێیدا ٥٠٠٠ مرۆڤی بێتاوان له‌ژن و پیاو و مندال بوون به‌قوربانی و به‌سه‌دان منداڵ له‌دایکیان دابڕان و بزر بوون و به‌هه‌زاران که‌س تا به‌ئەمڕۆش به‌ده‌ست برینه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته‌وه‌ده‌ناڵێنن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، جگه‌له‌مه‌ش ته‌واوی بوونه‌وه‌رانی ئه‌م شاره‌له‌ناوچوون و هه‌ر له‌م ساتانه‌یشدا بوو که‌به‌سه‌دان که‌سی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و داڵاهۆ بوونه‌قوربانی چه‌کی کیمیایی ڕژیمی به‌عسی خوێنمژ

. ئه‌مسال له‌کاتێکدا یادی کاره‌ساتی دڵهه‌ژێنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ده‌که‌ینه‌وه‌که‌هێشتا ئه‌م زامه‌له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵکی کوردستان و مرۆڤایه‌تی ساڕێژ نه‌ببوو که‌بۆ جاریکی تر نه‌یارانی کورد و کوردستان بۆ پاکتاوکردن و له‌ناوبردنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌له‌سنووره‌کانی کوردستانی عێراق و سووریا‌، به‌تایبه‌ت له‌شەنگال و کۆبانی، له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی داعشه‌وه‌ده‌ستیان دایه‌کۆمه‌ڵکۆژی و ئه‌نفالێکی دیکه‌دژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌زوڵم لێکراوه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ نه‌به‌ز و چاو نه‌ترسه‌کانی ئه‌م گه‌له‌له‌کاتی هێرشه‌کانی ئێستا و ڕابردوویشدا له‌وپه‌ڕی بێ پشت و په‌ناییدا، ئازایانه‌و بوێرانه‌له‌خاک و نیشتمان و که‌رامه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یان به‌رگرییان کردووه‌و ده‌یکه‌ن.

ئێمه‌خوێندکارانی زانکۆ په‌یام نووری مه‌ریوان وه‌کوو ئه‌ركێکی ئه‌خلاقی و مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی، خۆمان به‌به‌رپرس و پشتیوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانین، بۆیه‌داواکارین:

١- .بۆ ئه‌وه‌ی که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفاله‌کان بپارێزرێت ده‌بێت گه‌لی کورد زۆر هۆشیارانه‌و به‌رپرسیارانه‌و یه‌کگرتووانه‌له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاران و دوژمنان بوه‌ستن

٢- . ڕێزگرتن له‌هه‌موو شه‌هیدان و قه‌ره‌بووکردن بۆ به‌جێماوان و که‌سانی که‌مئه‌ندام

٣- پاک کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان له‌ماده‌کیمیاوییه‌کان

٤- به‌دواداچوونی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌بۆ سزادانی تاوانباران

٥- دڵپاکی و دڵ ئاوه‌ڵایی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ پێشگرتن له‌هه‌ر چه‌شنه‌کاره‌ساتێکی له‌و بابه‌ته

٦ - به‌ئاگابوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ڕێزگرتن له‌م ڕۆژه‌و هه‌وڵدان بۆ کۆده‌نگی زیاتر

٧- سزادانی بکه‌رانی سه‌ره‌کیی ئه‌م کاره‌ساته‌و که‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌م تاوانه‌وه‌(وه‌ک ده‌وڵه‌تانێک که‌کاتی خۆی ئه‌م چه‌کانه‌یان به‌به‌عسیه‌کان داوه‌)

\"25292.jpg\"

\"25291.jpg\"

\"25289.jpg\"

\"25293.jpg\"

\"25297.jpg\"

\"25294.jpg\"

\"25296.jpg\"

\"25295.jpg\"