خوێندکارانی کورد لە ئاستی ئێراندا دەدرەوشێنەوە

11:13 - 27 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، پلەی یەکەمی لە دوکتورای جوغرافیای سیاسی لە ئێراندا بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "موحسێن قادرمەرزی"، خەڵکی شاری سنە، توانی لە تاقیکاریی سەرتاسەریی ئێراندا، پلەی یەکەمی دوکتوریی جوغرافیای سیاسی، بەدەست بهێنێت.

ناوبراو هەروەها پلەی یەکەمی لە وتووێژی تایبەتی و ئامادەیی دوکتورای زانکۆکان و کارناسیی باڵای ڕشتەی ئەندازیاریی شارسازی هەیە و هەروەها چەندین وتاری لێکۆڵینەوەی زانستیی هەیە و خاوەنی چەند کتێبێکی زانستییە.