خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان لەمەڕ کارەساتی شێناوێ، سکالانامەیەکیان بڵاو کردەوە

14:48 - 22 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان لەمەڕ کەمتەرخەمیی و وەزیری پەروەردە و بارهێنان لەهەمبەر کارەساتی قوتابخانەی \"شیناوێ\"ی پیرانشار، سكاڵانەمەیەکیان بڵاو کردەوە.


نوسخەیەك لەو سکاڵانامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە ئەمە دەقی سکاڵانامەكەیە:

سکاڵانامەی خویندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان سەبارەت بە کارەساتی دڵتەزێنی قوتابیانی شیناوێ.

کام قەڵەم و کام وشە، ساڕێژی زامی شیناوێیه‌، کام سروەی به‌ڵێندەر مەرهه‌می زامی جەستە سووتاوەکانی نیشتمانمە، چ شینێکە شیناوێ، چ حەزێکی ناحەز بوو بە گڕو خۆی لە باڵای پەپوولەکانی شاری پیرانشار پێچا، زریکەی کام کیژۆڵە لە باوەشبڕاو بوو، جەرگی دەیان دایکی چاوەڕوانی سووتاند. لە کاتژمێری کام بێ هاناویدا ، هاناوتان لە رێگا و لە دەرگاو لە خودا دەکرد تا ترووسکەی دەربازبوونتان بۆ بدۆزێتەوە. به‌ڵام...

پێم بڵێ، تاکوو هه موو کاتژمێرەکان، هه موو ڕێگاو درگاو... بۆ بخنکێنم. بە هیوای کام دەست، لە ناو گڕدا، لەگەل ئێشدا و لەگەل خۆتاندا، ئەی پەپووڵە باڵ سووتاوەکانی شیناوێ، ئەتانوت ئێستادێن و رزگارمان دەکەن. پێم بڵێن، بە هیوای کام دەست، تاکوو هه موو دەستەکانت بۆ بشکێنم. بێبڕوام، ئیتر چ کاتێک، چ دەستێک، چ خودایەک، لە دوای چاوەڕوانی وسووتانی قوتابیانی شیناوێ، ئەیه‌ت بە هاناوی زامەکانمان. تراژدیش ماتی ئێوه‌یە ئەی گوڵەدامرکاوەکانی شین وشیناو. بێبڕوام، ئیتر چی دەتوانێت ببێت بە ساڕێژی کزانەوەی ئاوات و حەزەکانتان. بێبڕوام ئیتر چ ئاسمانێک دەتوانێت به قەد هه موو فرمێسکەکانی ئەو ڕۆژەتان لەگەل خوێندنی وانەکانی گڕو ئاگردا، باران ببارێنێت. باوڕناکەم...باورناکەم.راستە، قیژەکانیش دەنگیان لەو رۆژەدا نووستو بوو، راستە، کانیاوەکان و رووبارەکان له‌و رۆژەدا وشک بووبوون خۆزگا ئەمتوانی هه موو رووبارەکان و زەریاکانی ئەم جیهانەم بۆ شەڕ لەگەل ئەو گڕە بێ ڕەحمەدا بۆتان بهێنایه‌م. خۆزگا ئەمتوانی بە قوڕگی هه موو قیژەکاندا بچوایم و دەنگێکی بچکۆلەم بۆ پرسیاری هاوارەکانتان بەهێنایه‌ت.

باوڕناکەم... باوڕناکەم...... نا نا سەیران، نا نا ئەی گوڵە ئاوات خوازە کەی به هار، ئەی کیژۆڵه‌لە باوەش بڕاوەکەی دایکی شیناوێ ئەی قوربانی رێگای زانستی ژیان. نا نا سەیران زۆر زامدارە بڕواناکەم، دڵە بچکۆلەکەی دواڕۆژی نیشتمانم لە لێدان کەوتبێت

نا نا ئیلهام بڕواناکەم، باڵەکانت لە پێناوی تۆ و فێربووندا لە خولیای هه ڵفرین بۆ ئاسمانی حەز و ئاواتەکان دامرکابێت.

بە داخەوە لە ١٥ی سەرماوەزدا ئاگادار ئه‌بینەوە بە هۆی گڕگرتنی قوتابخانەی شیناوێ و ئاگر تێبەربوون لە جەستەی ٣٨ کەس لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەی و گیان لەدەستدانی دوو کەسیان بە ناوەکانی( سەیران یگانە و ئیلهامی ئیسماعیلپوور) داخێکی زۆری خستە نێوان دڵی خەڵک و کەسوکارەکانیان، بڵام ئەوی لە لای ئێمە جێگای سەرسووڕمانە کە کام مرۆڤی بە ویژدان و کام رووناکبیری ئاگاو لێهاتوو و کام مامۆستای قوتابخانە و زانکۆکانمان بەرانبەر بەم کارەساتە دڵتەزێنە هه ڵوێستی خۆیان راگەیاندوو و هه وڵی ئەوەیاندا کە بەدواداچووی هۆکاری ئەو کارەساتە بن، چەن مامۆستا و خوێندکار لە بەردەم ئامووزش وپەروەرشی شاری خۆیان کۆبوونەوەو داوای روونکردنەوەی ئەم کارەساتەیان کرد و خوازیاری مەحاکمەی بەرپرسانی سووتانی قوتابییان و بێ ئیمکاناتیی قوتابخانەکان بوون.

کام رووناکبیر کە ئەرکی دەنگ هه لبرین بەرانبەر بە هه ر چەشنە دەردو زامی ئینسان و نەتەوەکەیەتی بەرانبەر بەم لێقۆماندنە هه ڵوێستی خۆی دەر بڕی و بە دیفاع کردن لە مافی خوێندکارانی شیناوێ دەنگی هه ڵبڕی. چەن دوکتور و چەن کارمەندی وچەن کاربەدەس.... لە بەر ئیدارەکانیاندا دەستیان دایه‌مانگرتن و ناڕەزایەتی. چەن مامۆستا نەچوونەتە سەر کلاسی دەرسەکانیان و چەن خوێندکاری زانکۆکانی کوردستان بۆ هاودەردی و بە دەس هێنانی مافی ئەو قوتابییانە دەستیان دایە دەنگ هه ڵبرین و مانگرتن لە ناو زانکۆکاندا.

ئەبێت بۆ بە سووتانی یەک کەس لە توونس ببێت بە سەرچاوەی شۆڕشێکی جەماوەری و گۆڕانی دەسەڵات وهێزی ئەو وڵاتە. به‌ڵام لای ئێمە بە سووتانی٣٨ کەس و گیان لە دەستدانی دوو کەسیشیان نەتوانێت لانیکەم سەرکیترین مافەکان وەک بەدەس هێنان ئیمکانات وئەمنییه‌ت بۆ قوتابخانەکان بهێنێت.؟! شەرمەزارە، رۆژژمێری مانگ وساڵەکانمان، ئیتر جێگای هیچ دەرد و زامێک ناگرێت و لەم حاڵه‌دا بێدەنگیمان بە باشترین هه ڵوێست ئەزانین . بۆ چی دەژین؟ تاکەی دەژین؟ به‌ڕاستی پرسیارێکی بێوه‌لامە لە وڵاتێکدا کە بەبینینی بێ عەداڵەتی و چەوسانەوەی خەڵک هیچ چەشنە ئیعتراز و دەنگ هه ڵبڕینێک نابینرێت.

لە وڵاتێکدا کە وەزیری ئامووزش و په‌روه‌رشەکەی وەک یەکێک لە سەرکیترین بەرپرسی ئەم کارەساتە بە تانەو تەشەروە و بجێگەی خۆ بە بەر پرس زانان و هه وڵ و تێکۆشان بۆ خزمتگوزاریی قوتابییان و بنەمالەکانیان دەڵێت( هه ر لە ئێستا و تاکوو رۆژی قیامەت بەرپرسی هه ر چەشنە کارەساتێکم!!!) وەزیرێک کە ناتوانێت بەرانبەر بە نەتەوەی کورد و بە قوتابیان شیناوێ و مامۆستاکان و بنەماڵەکانیان داوای لێبوردن کات، چ ئومیدێک هه یە بە سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتە و هه وڵ بۆ گەشە دانی قوتابییان و بە ئیمکانات کردنی قوتابخانەکان.

ئیمە وەک خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان وێڕای سەرخۆشی و دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بە بنەماڵەکانی شیناوێ خوازیاری بە خۆ هاتنەوەی چالاکان و رووناکبیران و خەڵکی کوردستانین وهه روه‌ها خوازیاری: ١. لە دەس کار کیشانەوەی وەزیری ئامووزش وپه‌روەرش٢. دادگایی و مەحکووم کردنی بەرپرسانی ئەم کارەساتە ٣. بە ئیمکانات و ئە منییه‌ت کردنی قوتابخانەکانی کوردستانین .