خوێندکارانی زانکۆی مەریوان ١٦ی سەرماوەزیان بەرز راگرت
21:07 - 16 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییە کان و ئیتلاعاتی شاری مەریوان ،خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری ئەو شارە رۆژی ١٦ی سەرماوەزیان بەرز راگرت.
بە پێی هەوالێک کە بە ئاژانسی هەواڵەریی کوردپا گەیشتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەز، خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریان لە کۆڕێک دا بە خوێندنەوەی سروودی \"یار دبستانی\"لە حەوشەی ئەو زانکۆیە دا ١٦ی سەرماوەز رۆژی خوێندکاریان بەرز راگرت.
هەواڵنێری کوردپا لە درێژەی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە رۆژانی رابردوودا زەخت و گوشاریان خستبوە سەر چالاکانی خوێندکاری ئەو زانکۆیە و چەندین کەسیان بانگهیشت کردبوو ، و پێیان راگەیندبوو کە لەو رۆژە دا نابێ هیچ جۆرە چالاکییەکیان هەبێ و یادی ئەو رۆژە بکەنەوە.
زانکۆی پەیام نووری مەریوان یەک لەو زانکۆیانەی کوردستانە کە خوێندکارەکانی چالاکن و لە زۆر بۆنە و رێوڕەسمەکاندا چالاکانە بەشداری دەکەن و بە رێکخستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕزایەتی هەڵوێستی خۆیان دەردەبڕن.
١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٣٢ لە تاران لە خۆپیشاندانێکدا کە بە ناڕەزایەتی بە هاتنی سەکۆماری ئەوکاتی ئەمریکا بۆ ئێران رێک خرابوو ٣ خویندکاری زانکۆکانی ئێران بوونە قوربانی و لەو کاتەوە هەتا ئێستا ئەو رۆژە لە ئێران وەکوو رۆژی خویندکار ناودێر کراوە.