خوێندكارێكی كوردی ئێران وەك سیمبۆلێك 2 هەزار ناسنامەی بۆ قوربانیانی هەڵەبجە ساز كرد
19:35 - 23 رەشەمه 2711
كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی سنە، وەك سیمبۆلیك و بۆ یادی قوربانیانی هەڵەبجە، لە دووتوێی پڕۆژەیەكی هونەریدا 2 هەزار ناسنامەی بۆ قوربانیانی هەڵەبجە ساز كرد.
ئاگرین لوتفوڵڵازادە، خوێندكاری كوردی رشتەی هونەر لە زانستگای \"هونەری سوورە\"ی تاران، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا زانیاریی زیاتری لەمەڕ كارە هونەریەكەی خستە روو وتی: \"بە مەبەستی زیندوو راگرتنی یادی شەهیدانی هەڵەبجە، دەستم دایە كارێكی هونەری و 2هەزار ناسنامەم بۆ قوربانیانی شیمیایی بارانی هەڵەبجە ساز كردووە\".
ئاگرین لوتفوڵڵازادە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كارە لە چوارچێوەی تێرمێكی رشتەی هونەریی خۆیدا كە \"وێنەكێشان\"ـە، ئەنجام دراوە و هونەرێكی واتاییە و لە قاڵبی هونەری مۆدێڕنیزمدا كاری لەسەر كراوە و بۆ یادی 24 ساڵەی شیمیایی بارانی هەڵەبجە لەو شارە پیشان دەدرێت.
ئەو خوێندكارە كوردە وتیشی: \"لەبەر روانینی ئەمنیەتی لە ئێران بۆ ئەم كارە، لایەنە پێوەندیارەكان یارمەتییان نەكردووم، چونكە ئەو كارەی منیان بە \"ساختەكاریی بەڵگە\" لە قەڵەم دەدا، هەر بۆیە بۆ كامڵ كردنی ئەم پڕۆژەیە زۆر دژواریم بۆ هاتەڕێ، بەڵام سەرەنجام توانیم جێبەجێی بكەم\".