خوێندكارێكی كوردی خوراسان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرا
15:21 - 11 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی شاری شیروان هەڵكەوتوو لە خوراسانی باكوور بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شیروان كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد مەحموودی خوێندكاری قۆناغی كارناسیی باڵا و خەڵكی شاری شیروان هەڵكوتوو لە خوراسانی باكوور بە هۆی بوونی پێوەندیی فەرهەنگی لەگەڵ كوردانی ناوچە كوردنشینەكانی رۆژئاوای ئێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعای ئەو شارەوە بانگهێشت كرا و لێپرسینەوەی لێكراوە و دواتر ئازاد كراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان و كەسانی نزیكی ئەو محەممەد مەحموودی پێوەندییەكانی ناوبراو لەگەڵ كوردانی ناوچە كوردنشینەكانی رۆژئاوای ئێران پێوەندیی فەرهەنگی و گەشتیاری بوون.
كوردانی نیشتەجێی شارەكانی خوراسانی باكوور كە 410 ساڵ لەمەوپێش و لە ئەنجامی زەخت و گوشاری حكوومەتەكانی ئەوكاتدا و بە زۆرەمڵی كۆچیان پێكراوە لە رەوشێكی خراپی ئابووری دان و لە پێداویستییەكانی ژیان بێبەرین.
بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا لەباری فەرهەنگی و شوناسی نەتەوەییەوە بووژانەوەیەكی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە و پێوەندییە فەرهەنگییەكان لەگەڵ پارێزگا كوردنشینەكانی دیكەی ئێران پتەوتر بووە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا كۆمەڵێك لە هاووڵاتییان و بەتایبەت خوێندكار، نووسەر و رۆژنامەنووسان بە تاوانی چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ لەلایەن هێز و ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.