خوێندكارێكی كورد پاش زیاتر لە دوو مانگ گیران، چارەنووسی نادیارە
14:27 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دەورووبەری شاری پاوە كە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر لە شاری تاران دەستبەسەر كراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەعاز حەكیمی خوێندكاری كوردی خەڵكی گوندی \"شەڕەكان\"ی سەر بە بەخشی نەوسوود لە شاری پاوە كە رێكەوتی 25ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنیتییەكانەوە لە شارای تاران دەستبەسەر كراوە، هەتا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە.
مەعاز حەكیمی خوێندكاری كارناسیی باڵای رشتەی ئیلاهیاتی زانكۆی مەزهەبە ئیسلامییەكانی تاران بووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی ناوبراو بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە كە چەند رۆژ لەمەوبەر ناوبراویان گواستۆتەوە بۆ زیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی كرماشان بەڵام وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی, ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكان هیچ هەواڵێان لەمەڕ چەراەرنووسی پێنەداون.
بەپێی زانیارییەكانی هەواڵنێری كوردپا، ئەو خوێندكارە كوردە لە كۆبوونەوە دینی و مشتومڕە ئایینییەكاندا بەشداریی كردووە و گومانی ئەوە دەكرێت هۆی دەستبەسەر كرانی هەر لەم پێوەندییەدا بێت.