خوێندكارێكی كورد پاش 15 رۆژ لە گیرانی، چارەنووسی نادیارە

16:25 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی بەخشی\"نەووسود\"ی سەر بە شاری پاوە كە 15 رۆژ لەمەوپێش لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە گیراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەعاز حەكیمی خەڵكی گوندی \"شەڕەكان\"ی سەر بە بەخشی نەوسود خوێندكاری رشتەی ئیلاهیاتی زانستگای تاران كە 15 رۆژ لەمەوپێش لە شاری تاران و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە قۆڵبەست كراوە، هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بنەماڵەی ئەو خوێندكارە گیراوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پێش لە گیرانی لە كۆبوونەوەیەكدا لە تاران لەگەڵ چەند كەسی دیكە لەبارەی پرسە ئایینی و مەزهەبییەكانەوە مشتومڕێكی زۆریان هەبووە و پێدەچێت ئەوە یەكێك لە هۆكارەكانی گیرانی بێت.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكەی بۆ دەستخستنی هەواڵ لەمەڕ چارەنووسی مەعاز حەكیمی، بەڵام ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت هیچ وەڵامێكیان پێنەداونەتەوە.