خوێندكارێكی كورد لە شاری سهڵماس كوژرا
16:08 - 28 جۆزەردان 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر كچە خوێندكارێكی كوردی خەڵكی ماكۆ كەلە شاری خۆی سەرقاڵی خوێندن بووە، بەدەستی 2برا كوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەهناز قەندكانلوو كچی محهممهد خوێندكارێكی كوردی خەڵكی گوندی \"میلان\"ی سەر بە شاری ماكۆ كەلە زانكۆی سهڵماس سەرقاڵی خوێندن بووە، پاش رفاندن لەلایەن 2براوە كوژراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە لە خۆی بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، ئەو كەسانە پاش رفاندنی ئەو كچە خوێندكارە دستدرێژییان كردۆتە سەری و پارە و زێڕەكانیان بەتاڵان بردووە و دواتر كوشتوویانە.
ههمان سهرچاوه ئاماژهی بهوهش کردووه بکوژهکان لهبهر زێڕهکانی که بایی 20میلیۆن تمهن بووه، ناوبراویان کوشتوه.
تەرمی بێ گیانی ئەو كچە خوێندكارە 2 رۆژ لهمهوپێش له ژێر پردێک لە جادهی نێوان خۆی بۆ سەڵماس لەلایەن خەڵكەوە بینراوەتەوە.
بکوژانی ئهو کچه خوێندکاره دهستبهسهر و رادهستی دهزگای قهزایی کراون.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا تەنیا لە شاری ماكۆ دوو ژنی دیكە كوژراون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە نزیك بە سێ مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 9 هاووڵاتیی دیكەی كورد لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە و بە شێوەی گوماناوی كوژراون.
ئەو ئامارە بە پست بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کاراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زێدەترە.
كوژرانی هاووڵاتییان بەو چەشنە بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكی و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی كورد.