خوێندكارێكی كورد لە سەقز بە یەك ساڵ زیندان حوكم درا

20:25 - 12 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوكمی یەك ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییەكی ئەو شارە بڕیەوە.

هاووڵاتییەك بە ناوی هێمن دێهقانی خوێندكاری كوردی شاری سەقز لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابەوە بە یەك ساڵ زیندانی حوكم درا.

ئەو هاووڵاتییە بە تاوانی دژایەتیی لەگەڵ نیزامی حكوومەتی ئێران و پیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت حوكم دراوە.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كورد بڵاوی كردەوە، هێمن ێهقانی بۆ ماوەی 4 مانگ لە زیندانی ناوەندی شاری سەقزداراگیرابوو و ریکەوتی ٣١ی جۆزەردان ساڵی ١٣٩٠ لە دادگای سەرەتاییدا بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دراوە و پاشان بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.

سەرەنجام لە دادگای پێداچوونەوەدا ناوبراو بە تاوانی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.