خوێندكارێكی كورد لە زانكۆی تەورێز كۆتایی بە ژیانی هێنا
00:12 - 15 سەرماوەز 2711
كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی دێگولان، لە زانكۆی تەورێز بە هۆیەكی نادیارەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری دێگولان، خوێندكارێك بە ناوی \"مازیار قادر مەرزی\" لە یەكێك لە حەمامەكانی ناو زانكۆ خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هاتووە.
مازیار قادر مەرزی خوێندكاری بەشی تەربیت بەدەنی بوو.
بە وتەی یەك لە خوێندكارانی ئەو زانكۆیە، نەبوونی كادری دەرمانێكی شارەزا و كەمتر خەمی بهداری ناو ئەو زانكۆیە، شانسی ژیان كردنی لەو خوێندكارە ئەستاند.
لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 5 كەس لە خوێندكارانی زانكۆی تەورێز هەوڵی خۆ كوشتنیان داوە و لە ئەنجامدا 2 كەسیان گیانیان لە دەست داوە و 3ی دیكەش لە مەرگ رزگارییان بووە.