خوێندكارێكی كورد لە زانستگای كوردستان لە سنە كوژرا
16:53 - 20 خاکەلێوه 2712
كوردپا: خوێندكارێكی كوردی خەڵكی بانە لە زانستگای كوردستان لە سنە بەهۆیەكی ناڕوون كوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسیی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری سنە، خوێندكارێكی كورد بەناوی \"سارۆ میهری\" كوڕی عومەر و خەڵكی شاری بانە، خوێندكاری رشتەی عومران و قۆناغی دووەم رۆژی شەممە رێكەوتی 19ی خاكەلێوە بەهۆیەكی ناڕوون كوژراوە.
تەرمی ئەو خوێندكارە كوردە ئێستا لە پزیشك قانوونیی شاری سنە لەژێر پشكنین و لێكۆڵینەوە دایە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆكاری كوژرانی ئەو خوێندكارە كوردە هەواڵ و زانیارییەكی ورد لەبەر دەستدا نیە.