خوێندكارێكی كورد بە 4 ساڵ زیندان حوكم درا
19:07 - 4 رەشەمه 2711
كوردپا: چالاكێكی خوێندكاری و ئەندامی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكاری كورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە 4 ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكم درا.
شێرزاد كەریمی چالاكی خوێندكاری چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە بە تاوانی پڕۆپاگەندە بەدژی نیزام بە 4 ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكم درا.
ئەو ئەندامەی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكاری كورد رێكەوتی 21 خهرمانان هاوڕێ لەگەڵ چەند كەسی دیكە دوای بانگهێشت كرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر كران.
شێرزاد كەریمی دوای 22 رۆژ راگیرانی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی وەسیقەی20 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.
كەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كردەوە، پێشتریش دوو ئەندامی یەكیەتیی دێمۆكراتیكی خوێندكاری كورد بە ناوەكانی سۆران دانشوەر وتەبێژی یەكیەتیەكە و میلاد كەریمی سەرجەم بە دوو ساڵ و نیو زیندانی هەڵپەسێراو حوكم دراون.
لە ئەنجامی ئیعترازی میلاد كریمی بە دۆسیەكەی، حوكمەكەی لە یەك ساڵ و نیوەوە كرا بە 6 مانگ حوكمی هەڵپەسێراو.