خوێندكارێكی خەڵكی سەردەشت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
20:01 - 16 رەزبەر 2715
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی ١٩ ساڵان، بە هۆكارگەلێكی نادیار لە هەوڵێكی خۆكوژیدا، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی ئیسلامیی سەردەشت بە ناوی بێهنام فەرخەپوور، بە دەمانچەی كەمەری خۆی كوشتووە.
خۆكوژیی ئەم خوێندكارەی ساڵی دووهەمی زانكۆ، پێش نیوەڕۆی دوێنێ، ١٥ی ڕەزبەر ڕوویداوە.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری كوردپا، هۆكاری ئەو كردەوە خۆكوژییە نادیارە.
تەرمی بێگیانی بێهنام لە نیوەڕۆی چوارشەممەوە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت ڕاگیراوە و تا كاتی ڕێكخستنی ئەم هەواڵە، ڕادەستی بنەماڵەی فەرخەپوور نەكراوەتەوە.
شایانی باسە، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی خۆكوژییەكان لە شاری سەردەشت ڕووی لە زیاد بوون بووە، بە شێوەیەك كە وەكوو نەخۆشینی درمی پێناسەی بۆ كراوە.
زۆرێك لە خەسارناسە كۆمەڵایەتییەكان، هۆكاری هەڵكشانی ڕێژەی خۆكوژییەكانیان لە نێوان خوێندكارەكاندا، بە زۆر بوونی گوشارە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر ئەو توێژە داناوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی ئیسلامیی سەردەشت بە ناوی بێهنام فەرخەپوور، بە دەمانچەی كەمەری خۆی كوشتووە.
خۆكوژیی ئەم خوێندكارەی ساڵی دووهەمی زانكۆ، پێش نیوەڕۆی دوێنێ، ١٥ی ڕەزبەر ڕوویداوە.
بێهنام فەرخەپوور
پەیامنێری كوردپا لە ڕوونكردنەوەی ئەم كردەوەدا گوتی: بێهنام پاش وەرگرتنی دەمانچەكە لە كەسێكی دیكە، بە ماتۆڕسیكلێت خۆی گەیاندۆتە لێڕەواڕەكانی دەوروبەری گوندی \"فەقێ خدریان\" و لەوێ گوللەیەكی بە مێشكی خۆیەوە ناوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری كوردپا، هۆكاری ئەو كردەوە خۆكوژییە نادیارە.