خوێندكارانی كۆلێژی "سەما"‎ی سنە لە ئاستی ئێراندا خەڵاتی یەكەمیان مسوگەر كرد

18:10 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: ژمارەیەك خوێندكاری كۆلێژی \"سەما\"‎ی سنە لە پێنجەمین فێستیفالی پسپۆڕی و توژینەوە توانیان پلەی یەكەم هەتا سێهەم بەدەست بهێنن.

خوێندكارانی ئەو كۆلێژە وەكوو نوێنەری مەنتەقەی 11 \"سما\" بەشدارییان لە پێشبڕكێی پسپۆڕی لە بواری ئەندازیاریدا كرد و شەش كەسیان توانیان پلەی یەكەم هەتا سێهەمی ئێران بە دەست بهێنن.

سێ‌ كەس لەو شەش كەسە لە بواری میعماری و سێ‌ كەسی دیكەش لە بواری گرافیكدا توانیان لە ئاستی ئێراندا سەركەوتن بە دەست بهێنن.

كاوە رەنجبەر، عادل ئەحمەدی ئەو دوو خوێندكارە بوون كەلە بواری پسپۆڕی میعماریدا سەركەوتنیان بە دەست هێنا.

هەروەها نەستەرەن موبارەكی توانیی پلەی سێهەم لە بواری گرافیكدا بە دەست بهێنێت.