خوێندكارانی زانكۆی نیۆیۆرك بۆ پشتیوانی لە كەبوودوەند مان لە خواردن دەگرن
16:16 - 30 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی ویلایەتی نیۆیۆركی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، بە نیشانەی پشتیوانی لە كەبوودوەند رۆژی 31ی پووشپەڕ مان لە خواردن دەگرن.
ماڵپەڕی \"دانشجو نیوز\" بڵاوی كردەوە، لە بەیاننامەی ئەو خوێندكارانەدا هاتووە، زیاتر لە 50 رۆژ لە مانگرتنی كەبوودوەند تیدەپەڕێ و ئەو چالاكەی مافی مرۆڤ تەنیا بۆ بینینی كوڕە نەخۆشەكەی ئەو هەوڵە ترسناكەی دەست پێكردووە.
لە بەیاننامەكەدا نووسراوە، ئێمە كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆی نیۆیۆرك لە دەوری یەكتر كۆبووینەتەوە هەتا بەو هیوایەی كە بتوانین گۆشەیەك لە ئازارەكانی ئەو باوك و كوڕە كەم بكەینەوە و لەراستای یارمەتی دان بە كەبوودوەند و بنەماڵەكەی تواناكانمان وەگەڕ خەین.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا داوا لە محەممەدسەدیق كەبوودوەند كراوە، كە كۆتایی بە مانگرتنەكەی بهێنێ و ئێمە وەكوو \"كوڕەكانت\" چیدیكە تاقەتی ئازار چێشتنی باوكمان نیە.
خوێندكاران رایانگەیاندووە، ئێمە بە نیشانەی پشتیوانی لە باوكی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی شەممە رێكەوتی 31ی پووشپەڕ مان لە خواردن دەگرین.
محەممەدسدیق كەبوودوەند سەرنووسەری پێشووی حەفتەنامەی \"پەیام مەردوم كوردستان\" و دامەزرێنەری \"رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان\" لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانەوە لە ئیعتراز بە پشت گوێخستنی ویست و داخوازییەكانی، نەدانی مەرەخەسی و پێشگیری لە دیدار لەگەڵ كوڕە نەخۆشەكەی، مانی لە خواردن گرتووە.