خوێندكارانی زانكۆكانی مەریوان لە بەیاننامەیەكدا هەڵبژاردنیان بایكوت كرد
12:36 - 10 رەشەمه 2711
كوردپا: خوێندكارانی زانكۆكانی پەیام نوور و ئازادی شاری مەریوان بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەیەكی هاوبەش هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانیان بایكوت كرد.
نوسخەیەك لە بەیاننامەی هاوبەشی خوێندكارانی زانكۆكانی مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
دەقی بەیاننامەكە:
خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان هەروا كە ئاگادران چەند رۆژە كاندیداتۆڕەكانی خولی نۆیەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی دەستیان كردووە بە پڕوپاگەندە بۆ بانگهێشتی خەڵك بۆ سەر سەندووقی هەڵبژاردن، ئەم كاندیداتۆڕانە بۆ ئەوەی كە بتوانن خەڵكی دڵپاكی كوردستان بۆ لای خۆیانەوە راكێشن لە هیچ فێڵ و تەڵەكەیەك چاوپۆشی ناكەن و بە ناوی رێكخراوە مەدەنییەكان و خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان تەبلیغ بۆ خۆیان دەكەن و بە بڵاو كردنەوەی دەنگۆ لەسەر كەسایەتیە ناودارەكانی شارەكەمان و خوێندكارانی زانكۆكان دەیانەوێت كەڵك لە خۆشناویی ئەم كەس و لایانانە وەرگرن و سەرنجی خەڵك بۆ لای خۆیان راكێشن. ئەمە لە حاڵێك دایە كە جەماوەری خەڵكی كوردستان بەگشتی و خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور و ئازادی مەریوان بەتایبەتی ئەم شانۆگەریەیان بایكوت كردووە و دووپاتی ئەكەینەوە كە ئەمانە هەمووی فێڵی كەسانێكە كە هیچ پێگەیەكیان لە دڵی خەڵكدا نیە و ئەم شانۆگەریانە تەنیا رەوایی دان بە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەم 33 ساڵەی رابردوودا بۆ هەموومان دەركەوتووە كە كوردستان ئەكەین كە بە نەڕۆیشتن بۆ سەر سەندووقەكانی جارێكتر بیسەلمێنین كە خەڵكی كوردستان یەكگرتووە.
خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور و ئازادی ئیسلامی مەریوان
9/12/2711ی كوردی