خوێندكارانی زانستگەكانی تەورێز و ورمێ‌ سەردانی قوتابیانی گوندی "شیناوێ"یان كرد

13:55 - 19 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵێك لە خوێندكارانی بەشە جیاجیاكانی زانستگەی تەورێز سەردانی قوتابیانی گوندی \"شیناوێ\" یان كرد كەلە نەخۆشخانەی سینای ئەو شارە بەستەرین.


بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٧ی سەرماوەز كۆمەڵێك خوێندكاری كوردی بەشە جیاجیاكانی زانستگەی تەورێز سەردانی١٢ كچە قوتابیی سووتاوی گوندی \"شیناوێ\"یان لە نەخۆشخانەی \"سینا\" لە شاری تەورێز كردووە و هاوخەمی و هاودردیی خۆیان لەگەڵ دەربڕیون.
هاوكات هەمان رۆژ كۆمەڵێكی دیكە لە خوێندكارانی كوردی زانستگەی ورمێ‌ سەردانی قوتابییانی دیكەیان لە نەخۆشخانەی \"خومەینی\" لە شاری ورمێ‌ كردووە و بە بردنی چەپكە گوڵ دڵی نەخۆش و بنەماڵەكانیان خۆش كردووە.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٥ی سەرماوەز لە ئەنجامی گڕگرتنی سۆبەی نەوتیی یەكێك لە پۆلەكانی خوێندن، ٣٦ قوتابیی قوتابخانەی گوندی \"شیناوێ‌\" لە نزیك شاری پیرانشار تووشی سووتان بوون.