خولە سەرەتاییەكانی فێربوونی زمانی كوردی لە تاران دەستی پێكرد
12:55 - 2 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی پێوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵەی كوردانی نیشتەجێی ناوەند (تاران)، خولی فێربوونی زمانی كوردیی كورمانجی لە دەفتەری ئەو كۆمەڵەیە لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە.
لە راپۆرتی كۆمەڵەی كوردانی نیشتەجێی ناوەنددا هاتووە، بۆ بەڕێوەچوونی ئەم خولە فێركارییە لەلایەن مامۆستایانی شارەزا و پسپۆڕی زمانی كوردییەوە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆی كێشەی ماڵی و دارایی هێندێك لە مامۆستایان و كۆمەڵەی كوردانی تاران ئەو خولە فێركارییانە تووشی ئاستەنگ بوون، بەڵام مامۆستایانی زمانی كوردی سەرەڕای ئەو گرفتانە هەر لە چالاكیی فەرهەنگی و فێركاری بەردەوامن.
ئێستا عەلی بلخكانلوو نووسەر و چالاكی فەرهەنگیی كورد یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەو خولە فێركارییانەیە.