خولێکی دیکە بۆ فێربوونی زمانی کوردی لە شاری بانە بەڕیوە چوو
15:02 - 5 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: یه‌کێکی دیکە له خوله‌کانی فێرکاریی زمانی کوردی و به‌ڕێوه چوونی تاقیکاری له قوتابیان لە ئاوایی \"ئەنجێنەی مەلاساڵە\"ی بانە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شه‌وی ٤ له سه‌ر ٥ی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٦ ی هه‌تاوی، له ئاوایی \"ئه‌نجێنه‌ی مه‌لا ساڵه\" سه‌ر به ناوچه‌ی \"کێوی بڵوو\"ی شاری بانه به ئاماده بوونی ئه‌دیبانی بانه و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی \"هاژه‌ی کۆخان\"، تاقیکاریی خولێکی دیکە له پۆله‌کانی زمانی کوردی به‌ڕێوه چوو.
هەواڵنێری کوردپا لەمبارەوە ڕایگەیاندووە؛ ئه‌م خوله فێرکارییه له ژێر چاوه‌دێری و هیممه‌تی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی هاژه‌ی کۆخان) و چالاکیی مامۆستایانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێوه چوو، کە تێیدا ٧٢ که‌س بەشداربوون.
بەپێی ئەم هەواڵە یەکێک لە بەشدارانی خولەکە مامۆستای ئایینی ئاوایی(مامۆستا جەلالەدین ئەحمدی) بوو کە وه‌ک هه‌موو مامۆستایانی ئایینیی دڵسۆزی کورد له ڕیزی قوتابیانی سه‌رکه‌وتووی پۆله‌کانی خولی فێرکاری زمانی کوردی‌دا بووە و هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی لاوان و خه‌ڵکی هان دابوو که به‌ره‌و فێر بوونی زمانی دایکییان چالاکانه هه‌نگاو بنێن.
پێویست بە ئاماژەیە کە له کۆتایی ئه‌و تاقیکاری و ڕێوڕەسمەدا کتێبخانه‌یه‌کی خنجیلانه له‌و ئاواییەدا کرایه‌وه. که به دیاری و به‌خشینی کتێبی کوردی و ئه‌ده‌بی له لایان میوانهکانیەوه ڕازاوه‌تر بوو.
بەشێک لەو مامۆستایانەی کە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون و وتار و شێعریان خوێنده‌وه بریتین لە: مامۆستا یۆسفی ڕه‌حیمی، مامۆستا مسته‌فا سهلیمنژاد، ک.د.ئازاد و مامۆستا جه‌لالی ئه‌حمه‌دی.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خولی لەم چەشنە کراوەتەوە کە توانیویانە خزمەتێکی بەرچاو بە تامەزرۆیانی زمانی زگماکی بکەن.