خوسرەو کوردپوور ڕوو لە ئەحمەدینژاد: ئێوە ئاگاتان لێ بوو که لە دەورانی سەرکۆماریتاندا لە گرتووخانەکان چی بە سەر لاوانی کورددا هات
21:32 - 23 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤی لە دەورانی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی حکوومەتی ئێران وەبیر ناوبراوی هێنایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: خوسرەو کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان و چالاکی مافی مرۆڤ، لە شاری مەهاباد، جارێکی دیکە ڕووی لە ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران کرد و ڕایگەیاند: \"ئاغای ئەحمەدینژاد! لە دەروانی دەسەڵاتداریی ئێوەدا هەم وەکوو بەڕێوەبەری \"قووەی ئیجراییە\" و هەم وەکوو کەسی دووهەمی نیزام، کە خۆتان بە هەڵبژێردراوی دەنگی خەڵک دەزانی، سەردانی گرتووخانەی بەڕێوەبەرانی دادگا و مەئموورانی دەوڵەتەکەی خۆتان کردووە، هەتا بزانی چی بە سەر من و کەسانی وەک من و هەموو لاوانی کوردی دەسبەسەرکراو لە دەورانی سەرکۆماریتاندا هاتووە؟ ئایا ئێوە وەکوو بەڕێوەبەری \"قووەی ئیجراییە\" لە سەرەوەی دەزگای بەڕێوەبەریی وڵات دەتزانی و ئاگادار بووی کە لە گرتووخانەی بەڕێوەبەرانی دادگا لە لایەن مەئموورانی دەوڵەتیی ئێوە چی بە سەر لاوانی کورددا هاتووە؟\".
ماوەیەک پێش، خوسرەو کوردپوور لە بەرەبەری هاتنی مەحموود ئەحمەدینژاد بۆ کوردستان داوای ڕوون کردنەوەی تێرۆری دوکتور قاسملووی لە ناوبراو کرد.
خوسرەو کوردپوور، برای مەسعوود کوردپوور، لە چالاکانی ناسراوی بواری ڕاگەیاندنی ئازاد لە کوردستانە؛ ئەو دوو برایە لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی و پڕوپاگەندە به دژی نیزام\" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"جەوادیکیا\" سەرجەم بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی \"تەعزیری\" حوکم دران.