خوسرەو کوردپوور: لە کوردستان تێچووی گەیاندنی زانیاری ئازاد، زیندانە
15:05 - 21 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: خوسرەو کوردپوور، چالاکی مافی مرۆڤی و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بە دەستبەسەر کردنی یەکێک لە هەواڵنێرانی ئەو ئاژانسە هەواڵییە دژکردەوەی نیشان دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوسرەو کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان پاش دەستبەسەر کردنی بەختیار خۆشناو، هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی موکریان لە شاری سەقز ڕایگەیاند: \"لە کوردستانی ئێراندا تێچووی گەیاندنی زانیاری ئازاد زیندانیی کردنە\".
ئەو چالاکی مافی مرۆییە بە ئاماژە کردن بە تێچووی گەیاندنی زانیاری ئازاد لە کوردستان دەڵێت: \"ئێمە بەهای ئەو ئازادییە دەدەین\".
بەختیار خۆشناو، چالاکی مافی مرۆڤی کورد، خەڵکی شاری سەقز پاش لێپرسینەوە لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
جۆزەردانی ئەمساڵ، بەختیار خۆشناو بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە بە دژی نیزام لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات\" لە دادگای سەقز دادگایی کرا.
خوسرەو کوردپوور، برای مەسعوود کوردپوور لە چالاکانی ناسراوی بواری ڕاگەیاندنی ئازاد لە کوردستانە؛ ئەو دوو برایە لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی\"کۆبوونەوە و تەبانی و پڕوپاگەندە دژی نیزام\" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"جەوادی کیا\" سەرجەم بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری حوکم دراون.