خوسرەو کوردپوور بۆ زیندانی تەورێز دوورخرایەوە
13:11 - 29 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: خوسرەو کوردپوور، رۆژنامەنووس و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، لە زیندانی شاری مەهابادەوە بۆ زیندانی تەورێز دوور خرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سیشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە، خوسرەو کوردپوور پاش ١ سال و ١٠ رۆژ دەستبەسەری بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ زیندانی تەورێز دوورخرایەوە.
هەروەها دەگوترێت، کە خوسرەو کوردپوور بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادار بکرێتەوە، بانگهێشتی ئەفسەر نیگابانی کراوە و لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە تەنانەت بەبێ ئەوەی ئیزنی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیشی پێ بدرێت، بۆ زیندانی تەورێز راگوێزراوە.
مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، کە رێکەوتی ١٧ و ١٩ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران، پاش زیاتر لە ٨ مانگ راگیران لە زیندان و سێ جار دادگایی کران، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"جەوادی کیا\" سەرجەم بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری حوکم دراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سیشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمە، خوسرەو کوردپوور پاش ١ سال و ١٠ رۆژ دەستبەسەری بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ زیندانی تەورێز دوورخرایەوە.
خوسرەو کوردپوور بۆ زیندانی تەورێز دوورخرایەوە
جەعفەر کوردپوور برای ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، لە لاپەڕەی شەخسیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، بەداخەوە لەبەرەبەری نەورۆز و ساڵی نوێدا، خوسرەو بۆ زیندانی تەورێز دوور خراوەتەوە.هەروەها دەگوترێت، کە خوسرەو کوردپوور بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادار بکرێتەوە، بانگهێشتی ئەفسەر نیگابانی کراوە و لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە تەنانەت بەبێ ئەوەی ئیزنی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیشی پێ بدرێت، بۆ زیندانی تەورێز راگوێزراوە.