خواردنەوەی مەشرووب، ١١ هاووڵاتی بۆکانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

19:30 - 14 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ١١ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی ناستاندارد، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کران.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵدەرییەکانی حکوومەتیی، شەوی ڕابردوو، ٩ کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی خواردنەوەی ئەلکولی ناستاندارد و دەسکرد، تووشی ژەهراوی بوون هاتن و خرانە ژێرچاوەدێری پزیشکییەوە.

دوو کەس لەو ١١ کەس بە هۆی کاریگەری بوونی ڕێژەی ئەلکول، چوونەتە بێهۆشی درێژەخایەن (کما)، ٧ کەسی دیکەش لەگەڵ کەم سووی چاو بەرەڕوو بوونەتەوە.

یەکێک لەو دوو کەسە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە و ئەو کەسەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان دایە.