خه‌ڵاتی شانازیی \"میکێڵدی\" له ئیسپانیا پێشکەش به \"به‌همه‌ن قوبادی\" کرا
13:46 - 20 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: خه‌ڵاتی شانازیی \"میکێڵدی\" له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"بیلبائۆ\"ی وڵاتی ئیسپانیا پێشکەش به ده‌رهێنه‌ری کورد \"به‌همه‌ن قوبادی\" کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"بیلبائۆ\" Bilbao لەژێر ناونیشانی \"زینه‌بی\" Zinebi له ڕۆژانی ۱۸ تا ۲۵‌ی نۆڤامبری هەموو ساڵێک له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و بە نیشانەی ڕیزلێنان لە کارە هونەرییەکانی بەهمەن قوبادی، خەڵاتی بیلبائۆی پێشکەش بەو دەرهێنەرە ناسراوە کرد.
ئه‌م فێستیڤاڵه له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی خۆیدا، دووهه‌مین خه‌ڵاتی شانازیی خۆی به ناوی \"میکێڵدی\" و بۆ ڕێزگرتن له به‌رهه‌مه سینه‌مایی و کاره هونه‌رییەکانی \"به‌همه‌ن قوبادی\"، پێشکەش به‌م ده‌رهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه‌ی کورد کرد.
پێشکەش کردنی خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"بیلبائۆ\"ی ئیسپانیا بۆ گرینگ‌بوونی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی بەهمەن قوبادی دەگەڕێتەوە، که ده‌سته‌به‌ری خه‌باتە بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدا.
خه‌ڵاتی شانازیی \"میکێڵدی\" لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، له لایه‌ن شاره‌وانیی بیلبائۆ، کاتژمێر ۸ شه‌وی ۲۵ نۆڤامبری ۲۰۱۶ له هۆڵی \"تیاتر‌و ئاریاگا\" پێشکەش بە \"به‌همه‌ن قوبادی\" کرا.
هه‌روەها له‌و فێستیڤاڵه‌شدا هه‌موو فیلمه‌کانی ئه‌م سینه‌ماکاره کورده نمایشکران.
ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ناساندنی زۆرتری کاره سینه‌ماییه‌کانی \"به‌همه‌ن قوبادی\" و ده‌سته‌به‌رکردنی خه‌بات بۆ ئازادی له وڵاته‌که‌یدا و هه‌روه‌ها نیشاندانی کۆمه‌ڵگا و کولتووری گه‌لی کورد بووە.
بەهمەن قوبادی سینەماکاری بەناوبانگی کورد ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە شاری بانه سەر بە پارێزگای سنه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و دواتر لە زانکۆی تاران لە ڕشتەی سینەمادا درێژەی بە خوێندن داوە.
قوبادی دوای دروستکردنی فیلمی سینەمایی بڵیندی \"کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان\" توانی ناوبانگی جیهانی پەیدا بکات و هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم‌دا توانیویەتی خەڵات بەدەست بێنێت.