خنکانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە نێو ئاودا

20:23 - 24 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا، لە نێو ڕووباری گوندی \"زەڵێ\"دا دەخنکێت.

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ، دووشەممە، بیست و چواری بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی \" عوسمان ڕەمەزانی\" خەڵکی گوندی \"داوودئاباد\"ی سەر به ساری سەدەشت، لە ئاوی ڕووباری \"زەڵێ\"دا خنکا و گیانی لە دەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا به هۆی زۆربوونی ئاوی ڕووبارەکە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

شەوی سێشەممە، چواری بەفرانباریش، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی \" یاسین ڕەحیمی\" کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی \"بلەسەن\" سەر بە شاری بانه لە نێو ئاودا خنکا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەوێتە نێو ئاوی ڕووباری \"زلی\" و دەخنکێت.