خنکانی ٦ هاووڵاتیی کورد لە بەنداوی ئەحمەداوای تیکاب
17:30 - 18 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی تیکاب لەکاتی سەیراندا لە بەنداوی ئەحمەدئاوی سەربەو شارە لە ئاودا خنکان.
بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی١٧ی جۆزەردان لە کاتێکدا بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب کە بەمەبەستی سەیران روویان لە بەنداوی گوندی ئەحمەدئاوای سەربەو شارەیان کردبوو، ٥ ئەندامی ئەو بنەماڵەیەو کەسێکی خەڵکی ئەو گوندە لە ئاودا خنکان.
بەوتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی ئەحمەداوا، ٢ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەی لە مەترسیی خنکان رزگار کردووەو لە ئەنجامدا بۆخۆیشی بەهۆی ماندوویەتییەوە لە ئاودا خنکا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو ٦ کەسەی دیکە بەهۆی بێ ئیمکاناتییەوە نەدۆزراونەتەوە.