خراپی و کۆنەبوونی کەلوپەلی ئیدارەی برقی سنە، کرێکارێکی کردە قوربانی

15:43 - 27 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی برقی سنە بەهۆی رووداوی کارەوە لە دوو جێگەی لەشییەوە تووشی برینداری هاتووە و بەو هۆیەوە رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەهۆی لەکار کەوتن و خراپیی کەلوپەلی تەعمیر و برق کێشی، کرێکارێک لە باڵابەری پرۆژەیەکی بیناسازی بەربۆتەوەو بەتوندی بریندار بووە.

ئەم رووداوە رۆژی رابردوو لەکاتی سیمکەشیی برقدا لە گۆرەپانی ئازادی (ئیقباڵ) هاتۆتە ئاراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شرای سنە رایگەیاند کە ئەو فەرمانبەرەی ئیدارەی برق لەکاتی چوونەسەر سەوەتەی باڵابەرەکە، ماشێنەکە وەرگەراوەو لە ئەنجامدا کریکارەکە بەربۆتەوە.

هەتا ئێستا شوناس و دۆخی تەندروستیی ئەو کرێکارە کوردە روون نەبۆتەوە، بەڵام بەپێی ئەو وینانەی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتوون، ئە وکرێکارە لاق و دەستی لەو رووداوەدا شکاون.