خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرا

11:31 - 21 بانەمەڕ 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیان بە چڕی تۆپباران کرد.

تۆپبارانکردنی کوێستانەکانی "بەربەزین" و "کێوەڕەش" لە ٨ و نیوەوە دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستا بەردەوامە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران لەو هێرشەدا لە "دڕۆن" کەڵکی وەرگرتووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "سپای پاسداران لە گوندی بێمزورتێی شاری شنۆ، دەستی بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە".

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە خەساری بەرچاوی ژینگەیی لەو ناوچەیە دەکەن.

لە ساڵی ٩٥ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا دەیان جار خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران و مووشکباران کراوە.