خاوەنکارێکی خەڵکی ورمێ لە شاری قۆم ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

21:40 - 23 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: خاوەنکارێکی خەڵکی شاری ورمێ بە هۆی کێشەی پارە لەگەڵ شارەداریی ناوچەی دووی ئەو شارەدا دەستی دایە خۆسووتان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، خاوەنکارێکی خەڵکی شاری ورمێ که بە هۆی کێشەی پارە لەگەڵ شارەداریی ناوچەی دووی شاری قۆم هەوڵی خۆسووتاندنی دابوو، ئێوارەی یەکشەممە گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو خاوەنکارە بە\"شێخ عەلیزادە\" ڕاگەیەندراوە و خەڵکی شاری ورمێیە.

هەوڵدەریی \"ئیسنا\"ی حکوومەتی بە ئاماژە کردن بە دەرەجەی سووتاوی ئەو کرێکارە بڵاوی کردەوە، ڕێژەی سووتاوی ئەو کرێکارە ٩٥% بووە و پاش ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

ئەو خاوەنکارە، بە هۆی کێشەی پارە و نەدانی پارە لە لایەن شارەداریی شاری قۆم لە حەوشەی بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا. ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان کرا.

شارەداریی ناوچەی دووی شاری قۆم، لەو پەیوەندیەیدا ڕایگەیاندبووە،
قەرزەکانی ئەو خاوەنکارە کە ڕۆژی شەممە هەوڵی خۆسووتاندنی خۆی دابوو پەیوەندیی بە ڕابردووە و هەبووە و بەپێی ڕێککەوتنی نێوانیان لەو پەیوەندییەدا خاوەنکارە سزاش دراوە.