خاوەنكارێك لە سلێمانی، ئەندازێارێكی دیواندەڕەیی كوشت

15:08 - 14 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: خاوەن پڕۆژەی كەرتێكی بەرهەمهێنان لەهەرێمی كوردستانی عێراق دوو ئەندازیاری خەڵكی كوردستانی ئێرانی دایە بەر دەستڕێژی چەک.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە شارۆچكەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی تەقە لە دوو ئەندازیاری خەڵكی شارستانی دیواندەڕە كراوە و لە ئەنجامدا كەسێك بەناوی شۆڕش محەممەدی گیانی لەدست داوە.

ئەو ئەندازیارە داوای لە خاوەنی كارگەیەكی شووشە دروستكردن كردبوو، كە مووچە و هەقدەستەكانیان پێ‌بدات و ئەو داواكارییە لەگەڵ تێكهەڵچوون و توندوتیژی بەرەوڕوو ببوویەوە.

ئەو رووداوە لە یەكەمین رۆژەكانی ساڵی نوێی میلادیدا رووی دابوو كە تێیدا ئەندازیارێك كوژراوە و برایەكی دیكەی ئەو ئەندازیارە كوژراوە، بە ناوی عادڵ محەمەدی بە توندی بریندار كراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ئەندازیاری كارەبا بوون كە مەبەمەبەستی دابینكردنی بژێوی ژیانیان لە شارۆچكەی بازیان لە ٢٥ كیلۆمیتری رۆژئاوای سلێمانی گیرسابوونەوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رەوتی كۆچبەری كرێكار، ئەندازیار و شارەزایانی تەكنیكی كوردستانی ئێران بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووە و ئەو كارەش بە بەردەوامی لەگەڵ كێشە و گرفت بەرەو ڕو وبۆتەوە.
نەبوونی كارتی نیشتەجێ‌بوون، پێنەدانی مۆڵەتی كار و هەروەها كەمی هەقدەستەكان بۆ وێنە لەو كێشانەن كە لەهەرێمی كوردستان بۆ كۆچبەرەكان دێتە پێش.